له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكادا هاتووه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له بواری قاچاخكردنی مرۆڤ له ئاستی جیهاندا له پله‌ی سێیه‌م دایه.
ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی قاچاخكردنی مرۆڤ كه ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا به به‌شداری تیلێرسۆن له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه. له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك ساڵانی پێشوو له پله‌ی سێهه‌مدا ماوه‌ته‌وه.
ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له‌باره‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران باسی له ناردنی په‌نابه‌رانی غه‌یره ئێرانی و منداڵان بۆ شه‌ڕی نێوخۆی سووریه به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له به‌شار ئه‌سه‌د كردبوو.
له كۆتایی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا داوا له كۆماری ئیسلامیی ئێران كراوه ڕێز له قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێ و هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی تۆڕه‌كانی قاچاخكردنی مرۆڤ بدا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ڕێكس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ه‌روه‌ی ئا‌مریكا گوتی،به هه‌زاران ژن و منداڵ له سه‌راسه‌ری جیهان قاچاخ ده‌كرێن و ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ك كۆیلهتیی مۆدێرن ناوبرد.