رۆژی رابردوو ژنێکی ته‌مه‌ن ٢٣ساڵان به ناوی ش.م که‌حه‌وته‌ی رابردوو له گوندی ده‌ره‌گاوانی دیوانده‌ره ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو به هۆی کاریبوونی برینه‌که‌ی ماڵئاوای له ژیان کرد.
به پێی ئه‌وزانیارییانه‌ی ده‌ستم که‌وتن ناوبراو که خاوه‌نی کوڕێکی ١٩مانگانه به هۆی کێشه له گه‌ڵ مێرده‌که‌ی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات ودواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری ته‌ورێز ده‌گوازرێته‌وه به‌ڵام به هۆی کاری بوونی برینه‌که‌ی رۆژی رابردوو ژیانی له ده‌ست ده‌دات.
له‌م چه‌ن ساڵه‌ی رابردوو خۆکوژی هاوڵاتیانی کورد له شار‌و گونده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌و قه‌یرانێکی ترسناک هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه و چالاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌رۆش کردوه له‌م ناوه‌دا له ناوچه‌کانی دیوانده‌ره وسه‌قز و مه‌ریوان به شێوه‌یێکی به‌رچاو خۆکوژی رووی له‌زیاد بوون کردوه.