ڕۆژی ٢٥ی ژۆنی ٢٠١٧ی زایینی كۆمیته‌ی سویس حیزبی دێموكراتی كوردستان كۆڕێكی بۆ به‌ڕێز مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دی پێكهێنا به مه‌به‌ستی شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان.
له كۆڕه‌دا كه ده‌یان كه‌س له ئه‌ندامانی حزبی دێموكراتی كوردستان تێییدا به‌شداربوون كۆڕگێر به وردی به‌رنامه‌كانی حیزبیای شی كرده‌وه.
پاشان له لایان به‌شدارانه‌وه پرسیار و بیرووبۆچوونی جیاواز خرانه ڕوو.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی كه‌ی سمیناره‌كه‌دا كورته‌فیلمێكی دیكۆمنتی به‌رهه‌می خوسره‌و مسته‌فانه‌ژاد به ناوی “شوال” نیشانی به‌شداران درا كه باسی له ژیانی پێشمه‌رگه و هیواو خۆلیاكانیانی ده‌كرد.
هه‌روه‌ها ناوئاخنی بهرنهمهكان چه‌ند پارچه هۆنراوه‌ی ئه‌ده‌بی بوون، كه له‌لایه‌ن شه‌هێن موده‌ڕیسی به‌رێوه‌به‌ری كۆڕه‌كه پێشكه‌ش كران.