هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی سۆران نووری بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە سلێمانی ، لە ڕێوڕەسمی پرسەو سەرەخۆشی نوێترین شەهیدانی کۆمەڵەی شوڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشدارییان کرد‌و ، پەیامی حیزبیان ئاراستەی ئەو ڕێوڕەسمە کرد.
پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردان هەیئەتێکی حدک بە ئامادەبوون لە رێورەسمی شەهیدانی کۆمەڵە کە لە بنەکەی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو، لە نیزیکەوە لە گەڵ کادرو پێشمەرگەو ئەندامانی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵە، هاوخەمییان دەربڕی و پەیامی دەفتەری سیاسیی حدکیان پێشکەش بەو ڕێوڕەسمە کرد.
لە بەشێک لە پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە؛
به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی هه‌رده‌م روولهگۆڕانی ناوچه و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌رمانه و هه‌روه‌ها ئه‌رک و ریسالهتێکی وه‌کیه‌کی خه‌باتگێڕی که له‌سه‌ر هه‌موومانه، شه‌هید بوونی ئه‌م پۆله شه‌هیده ده‌بێ جارێکی دیکه رووبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌شمان بۆ یه‌کخستنی ریزه‌کانی خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌مان بکاته‌وه. گیانی شه‌هیده‌کانمان ئه‌و کاته شاد ده‌بێ که به لێکگه‌یشتن و لێک نزیک بوونه‌وه‌ی زیاتر، کارێک بکه‌ین هه‌موو زه‌رفیه‌ت و تواناکانی خۆڕاگری و خه‌باتگێڕیی گه‌له‌که‌مان به‌شێوه‌ی یه‌كگرتوو و هه‌ماهه‌نگ بۆ گه‌یشتن به خه‌ون و ئاواتی شه‌هیده‌کان ده‌كار بخه‌ین.
جێی ئاماژەیە کە رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕ، لە ئاکامی دەرگیری نێوان پۆلێک پێشمەرگەی کۆمەڵە و هێزە چەکدارەکانی رێژیم سێ پێشمەرگەی ئەو حیزبە، لە شاری سنە شەهید و پێشمەرگەیەکی دیکەش بە دیل گیرا.