هاوڕێیانی به‌ڕێز له کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران!
شه‌هید کرانی پۆلێک پێـشمه‌رگه و تێکۆشه‌ری ئێوه له رۆژی ٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٦ له ناوچه‌ی سنه به‌ده‌ست هێزه دژی گه‌لییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بووه مایه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ی ئێمه‌ش. سه‌باره‌ت به له‌ده‌ستدانی ئه‌و هاوڕێیانه‌تان، وێڕای ناردنی سڵاو بۆ گیانی پاکیان، به‌ناوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوڕێ و هه‌ڤاڵان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه هاوخه‌می و هاوپێوه‌ندیی خۆمان ده‌رده‌بڕین.
ئه‌م شه‌هیدانه تازه‌ترین ده‌سته‌ی نێو کاروانی دوورودرێژی گیان به‌ختکردنی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ رزگاریی نیشتمانه‌كه‌مانن، به‌ڵام به‌داخه‌وه وێ ناچێ ئاخرین ده‌سته‌ی ئه‌م کاروانه بن. چونکه له‌لایه‌ک کۆماری ئیسلامی هه‌روا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵامی ویست و داخوازه ئینسانی و دێموکراتیک و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی ئێمه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا به رێگای سیاسی و مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌ش ده‌ری ببڕین، هه‌ر به ئاگر و زیندان و ئێعدام و تێرۆر و ته‌نانه‌ت کوشتنی که‌سانی بێ‌دیفاع و بێده‌ره‌تان بداته‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌ش، هه‌مووی ئه‌مانه قه‌ت نابنه هۆی ئه‌وه که گه‌لی ئێمه واز له خه‌بات و تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واکانی خۆی بێنێ. ئه‌وه مافی سروشتی و ته‌نانه‌ت ئه‌رکی هه‌ره بنه‌ڕه‌تیی تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مانه که بۆ رێکخستنی ریزه‌کانی ئه‌م گه‌له و دڵنیایی به‌خشینه‌وه به خه‌ڵک که خه‌بات درێژه‌ی هه‌یه و له به‌رامبه‌ر هێرش و سه‌رکوتدا بێ پشت و په‌نا نین، له‌سه‌ر خاک و له‌نێو خه‌ڵکی خۆیاندا حزووریان هه‌بێ و له تێکۆشانی سیاسی و ته‌شكیلاتیی خۆیان به‌رده‌وام بن.
دۆستانی به‌ڕێز! به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی هه‌رده‌م روولهگۆڕانی ناوچه و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌رمانه و هه‌روه‌ها ئه‌رک و ریسالهتێکی وه‌کیه‌کی خه‌باتگێڕی که له‌سه‌ر هه‌موومانه، شه‌هید بوونی ئه‌م پۆله شه‌هیده ده‌بێ جارێکی دیکه رووبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌شمان بۆ یه‌کخستنی ریزه‌کانی خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌مان بکاته‌وه. گیانی شه‌هیده‌کانمان ئه‌و کاته شاد ده‌بێ که به لێکگه‌یشتن و لێک نزیک بوونه‌وه‌ی زیاتر، کارێک بکه‌ین هه‌موو زه‌رفیه‌ت و تواناکانی خۆڕاگری و خه‌باتگێڕیی گه‌له‌که‌مان به‌شێوه‌ی یه‌كگرتوو و هه‌ماهه‌نگ بۆ گه‌یشتن به خه‌ون و ئاواتی شه‌هیده‌کان ده‌كار بخه‌ین.
له‌گه‌ڵ دووباره‌کردنه‌وه‌ی هاوخه‌می و هاوپێوه‌ندیی خۆمان.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
٥ ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٦