ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم له مه‌هاباد به زاڵکردنی که‌شی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌که‌دا ده‌یانه‌وێ کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی شار کۆنتڕۆڵ بکه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد خه‌ڵکی تووڕه له جینایهتو حهقکوژیی دام‌و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به سووکایه‌تیی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم به دوای ڕووداوی مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی هۆتێل “تارا” به ته‌واوی ئاگر داوه‌و کۆمه‌ڵێک جاش‌و به‌کرێگیراوی ڕێژیمیان که ویستوویانه له خه‌ڵکه‌که بده‌ن له ماڵی حاجی هه‌مزه‌دا گه‌مارۆ داوه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان هێزه ئینتیزامییه‌کان به گازی فرمێسکرێژو ته‌قه له خه‌ڵکی هه‌وڵی بڵاوه‌پێکردن به جه‌ماوه‌ریان داوه، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که کۆڵ‌یان نه‌داوه‌و زۆر که‌س له هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیمیان چه‌ک کردوه هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که هێزی چه‌کداری دیکه له شاری میاندواو و بۆکانه‌وه به‌ره‌و مه‌هاباد وه‌ڕێ که‌وتوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ئه‌و ڕووداوه به داخه‌وه کوژراو برینداربوونی خه‌ڵکی لێکه‌وتۆته‌وه‌و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان کۆمه‌ڵێک له هێزه‌کانی رێژیمیش بریندار بوون.
شایانی باسه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به خۆکوژیی فه‌ریناز خوسره‌وانی ڕووی داوه. فه‌ریناز خوسره‌وی، كچێكی لاوی شاری مەهاباد بوو که ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٥ ی بانه‌مه‌ڕ لەترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بازڕهسێکی سه‌ر به ڕێژیم له‌و شاره دەستدرێژی بکرێته‌سه‌ر، خۆی له نهۆمی ٤ ی هۆتێل تارا خستە خوارەوەو گیانی لەدەست دا.