“حیزبی دێموکراتی کوردستان و پرسی قانوون” نوێترین بەرهەمی عومەر باڵەکی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانە.
وەک لە لەو پێشەکییەکدا کە بەڕێز مامۆستا عەبدوڵلا حەسەنزادە بۆ ئەو کتێبەی نووسیوە، ئه‌م کتێبه هەوڵێکی بەبایخە بۆ ئاشناکردنی خوێنه‌ری خۆی ده‌گه‌ڵ گیانی قانووندۆستی و باوه‌ڕ به ده‌سه‌ڵاتی قانوون له‌نێو حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا. نووسه‌ر له‌م نامیلکه‌یه‌دا به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه‌ی “کوردستان”ی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان زۆر بڕیاری ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕات و سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و به‌گشتی داموده‌زگا سهڵاحیهتدارهکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی کورد له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان‌مان وه‌بیر دێنێته‌وه، که هه‌موویان له‌و بڕگه زهمانییهدا حوکمی قانوون‌یان هه‌بووه.
نووسەر هەر بۆ نیشاندانی ئه‌و ڕاستییه که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له قۆناغه‌کانی دوای کۆماریشدا هه‌ر قانوونپهروهر و قانوونپارێز بووه، چاوێکی به‌سه‌ر بڕیار‌و په‌سندکراوه‌کانی حیزب له ده‌ورانی دوای سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێرانیشدا گێڕاوه و به‌شێک له‌وانیشی که هه‌رچه‌ند له ده‌زگایه‌کی قانووندانهرهوه ده‌رنه‌چوون، به‌ڵام ناوی قانوون‌یان لێنراوه و حوکمی قانوون‌یان هه‌بووه هێناوه‌ته‌وه. له‌وانه قانوونی سزادانی گشتی و گه‌ڵاڵه‌ی شووڕاکان.
“کچە ئەرمەنی”، “مەهاباد و کورتە مێژوویەک مەهاباد”، “سەمەد هەر زیندوویە”، “زارا خۆشەویستی شوان، “کۆمەڵناسی شەڕ”، “دایک و تەیموری لەنگ”، “ئەندێشەکانی ئیمپراتۆرێک”، “کۆمەڵناسی سزادان” و “هونەری شەڕ” چەند بەرهەمێکی دیکە لە نووسین و وەرگیڕانی عومەر باڵەکین کە لە سەنگەری خەباتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا پێشکێش بە کتێبخانەی کوردیی کردوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە چاوی رێزەوە دەروانێتە ئەو هەوڵەی کاک عومەر باڵەکی و بەو بۆنەیەوە دەسخۆشی پێدەڵێ.
بۆ خوێندنەوە و وەرگرتنی فایلی پی دێ ئێفی ئەو کتێبە کلیک لەسەر ئەو لینکە بکەن