پروفیسۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور که‌سایه‌تی پڕخزمه‌ت ، بیرمه‌ندو زمان‌ناسی کورد له ته‌مه‌نی ٧٤ساڵی‌دا کۆچی‌دوایی کرد.
به پێی هه‌واڵی بڵاوکراو له سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کان رۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٣ی پووشپه‌ڕ ئه‌میرحه‌سه‌نپوور پسپۆڕی بواری زمان و تیوری زانی کورد، له شاری تورنتۆی که‌نه‌دا ماڵاوایی له ژیان کرد
ناوبراو خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می زانستییه له بواره‌کانی زمان و مێژوو ، هه‌روه‌ها شیکارێکی به‌توانابوو له بواری پرسی ژینوساید گه‌لی کورد و له‌و باره‌وه کۆمه‌ڵێک توێژینه‌وه و کتێبی به‌نرخی له خۆی به یادگار به‌جێی هێشتوه.
ئه‌میرحه‌سه‌نپوور له دایکبووی ساڵی ١٣٢٢ی شاری مه‌هاباد لیسانسی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی له زانکۆی تاران وه‌رگرت و دوای ماوه‌یه‌ک مامۆستایه‌تی له قوتابخانه‌کانی شاری مه‌هاباد، له شاری تاران و له به‌ناوبانگترین زانکۆی ئه‌مریکا تا ئاستی دوکتورا درێژه‌ی به خوێند دا
ناوبراو وه‌ک ره‌خنه‌گرێکی لێهاتوو بڕوای وابوو که ده‌بێ ناسیونالیزمی کوردی به دیدێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه پێداچوونه‌وه به پێکهات و شکڵگیری خۆی بکاو له ده‌گمه‌ن مارکسیسته نه‌ته‌وه خوازه‌کان بوو.
حه‌سه‌نپوور له شاره‌زایانی دیار‌و ناسراوی بواری زمان‌ناسی بوو که توێژینه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر ستاندارکردنی زمانی کوردیی نووسیوه.
جیا له زمان‌ناسی، ناوبراو له‌سه‌ر چه‌مکه‌کانی نه‌ته‌وه و دێموکراسی و ژینوساید خاوه‌ن به‌رهه‌مه.
له ساڵی ١٩٨٩ی زایینی به‌ولاوه، له زانکۆکانی ویندسۆر، کۆنکۆردیا، تورنتۆ، مامۆستای وانه‌بێژ بووه‌و، هاوکات چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ی جۆراجۆری له سه‌ر چه‌مکه گرینگ وجیهانییه‌کان وه‌کوو، ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی و مافی مرۆڤ و دێموکراسی پێشکه‌ش کردوه.











