له کاردانه‌وه به ڕووداوه‌که‌ی خۆکوژیی فه‌ریناز خوسره‌وانی خه‌ڵکی مه‌هاباد ڕژانه سهرشهقامو هۆتێلی “تارا”یان ئاگر دا.
خه‌ڵکی تووڕه‌و دڵ‌برینداری مه‌هاباد له ڕووداوی خۆکوژییه‌که‌ی فه‌ریناز خوسره‌وانی ڕژانه سهرشهقامو به‌رگرییان له که‌ڕامه‌تی خۆیان کرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پتر له چه‌ند هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر هۆتێلی تارا و چه‌ند که‌س به نارنجۆکی ده‌ستی هێرشیان کرده نێو هۆتێله‌که‌و ئاگریان دا.
ناوه‌نده ئهمنیهتیو هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم که زۆریان هه‌وڵ دابوو پێش به کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵک بگرن، دواجار که‌وتوونه‌ته سه‌رکوتی خهڵکو ته‌قه‌یان لێکردوون. له‌و ته‌قه‌و پێکدادانه‌دا لاوێک که تا ئێستا ناوه‌که‌ی نه‌زانراوه گولله‌ی به‌ر ملی که‌وتوه‌و شه‌هید بووه‌و کۆمه‌ڵێکی زۆر له خه‌ڵکه‌که‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها لاوانی خوێنگهرمو ئازای شاره‌که‌ش له هێزه‌کانی ڕێژیم وه‌ده‌ست هاتوونو به‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیاندا بووه لێیان داون‌و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان کۆمه‌ڵێک له هێزه‌کانی رێژیمیش بریندار بوون.
فه‌ریناز خوسره‌وی، كچێكی لاوی شاری مەهاباد بوو که ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٥ ی بانه‌مه‌ڕ لەترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بازڕهسێکی سه‌ر به ڕێژیم له‌و شاره دەستدرێژی بکرێته‌سه‌ر، خۆی له نهۆمی ٤ ی هۆتێل تارا خستە خوارەوەو گیانی لەدەست دا.