ماڵپەڕەكانی نزیك لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریە بڵاویان كردەوە لە چەند رۆژی رابردوودا سێ ئەندامی دیکەی سپای پاسداران لە ئەنجامی شەڕێك لە رۆژھەڵاتی حمس كوژراون.
بە پێی ئە هەواڵانە كوژراوەكان بریتین لە جواد حەیدەری، علی جان فەتحی، زەبیحوڵڵا غوڵامیە و خەڵکی ئەفغانستانن کە لە لەشکری فاتمیونی سەربە سپای قودسی ئێرانە.
لەشکری فاتمیون لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە چاودێری دەكرێ و لەو ئەفغانیانە پێكھاتووە كە لە ئێرانن و سەرجەمیان لەژێر سەرپەرشتی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سپای قودسی سوپای پاسداران دان و لە بەرنبەر پێدانی پارە و ناسنامەی ئێرانی، لە شەڕەكانی سووریەدا بەشداریان پێدەكرێ.
ههروهها ڕۆژی ههینیش دوو ئهندامی دیكهی سپای قودسی سپای پاسداران به ناوهكانی ئیسماعیل ڕهزایی و سهید غوڵام حوسێنی كه له شهڕی نێوخۆیی سووریه كوژرابوون له شاری وهرامین نێژران.