ئێرانی ژێر ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی له بوار توڕه‌بوونی خه‌ڵكه‌كه‌ی له ئاستی جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌م دان.
دامه‌زراوه‌ی گالۆپ له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له نێوان ١٤٢ وڵاتی جیهان ئێران، عێراق و سودانی باشوور له توڕه‌ترین وڵاتانی جیهانن. سه‌دی ٥٠ی خه‌ڵكی ئێران توڕه و عه‌سه‌بین.
به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه كه له ئا‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، نیوه‌وی حه‌شیمه‌تی ئێران له حاڵه‌تی توڕه‌بوون و عه‌سه‌بیدا ده‌ژین. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ئێران به سه‌دی ٥٠، عێراق به سه‌دی ٤٩ و سودانی باشوور به سه‌دی ٤٧ له توڕه‌ترین وڵاتانی جیهاندان و خه‌ڵكی وڵاتی یونانیش به سه‌دی‌٦٧ پڕدڵه‌ڕاوكێترین خه‌ڵكی جیهانن.
له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه سه‌دی ٧٠ خه‌ڵكی جیهان چێژ له بزه و پێكه‌نین وه‌رده‌گرن و ڕێزی تایبه‌تیشی لێده‌گرن.
شایانی باسه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به‌پێی داتاكانی خۆی ساڵ نا ساڵێك زانیارییه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه, كۆماری ئیسلامیی ئێران تا ساڵی ٢٠١٣ له پله‌ی دووهه‌می جیهاندا بووه.