سه‌رۆكی گشتیی دادگوسته‌ری پارێزگای خوزستان ڕایگه‌یاند، له ئاستی ئێران‌دا زیاتر له ٢٤٠ هه‌زار كه‌س له زیندانه‌كاندان و زیندانه‌كانی پارێزگاش ته‌نیا 5 هه‌زار به‌ندكراو له خۆ ده‌گرێ به‌ڵام 122 هه‌زار كه‌س له‌و یندانانه‌دان كه له بواری پێڕاگه‌یشتنه‌وه زۆر ئاسته‌م و سه‌خته.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سه‌رۆكی گشتیی دادگوسته‌ری خوزستان وێڕای ئاماژه به بوونی ٢٤٠ هه‌زار به‌ندكراوی له ئاستی ئێران‌دا ڕایگه‌یاند كه شوێنی حاوانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه له هیچ بوارێكه‌وه باش نییه به تایبه‌ت له‌به‌ر زۆربوون و به‌رته‌نگیی شوێنی مانه‌وه‌یان تووشی گیروگرفت هاتوون.
ئه‌فشارنیا له درێژه‌دا گوتی، هه‌ر ئێستا ٢٩٣ به‌ندكراو به تۆمه‌تی کاری نائه‌نقه‌ست له‌و زیندانانه‌دا ڕاگیراون بۆ ئازادكرانی ئه‌و كه‌سانه ته‌نیا ٢ هه‌زار میلیارد ریال پێویسته.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له حاڵێكدا باس له كه‌مبوونی زیندان بۆ شوێنی حاوانه‌وه‌ی به‌ندكراوان ده‌كا بۆ نایه باسه له زۆربوونی به‌ندكراوان له وڵاته‌كه‌یدا بكا كه ئایا ئه‌و هه‌مووه خه‌ڵكه بۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ركراوه؟!