فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی پاكستان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فرشۆكه‌وانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان له ناوچه‌ی به‌لووچستانی وڵاته‌كه‌یان خسته‌خوارێ.
هێزی ئاسمانیی ئه‌رته‌شی پاكستان ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی ڕابردوو لفڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له ناوچه‌ی پێنجگۆڕی پاكستان له ٥٠ كیلۆمیتریی نێوان پاكستان و ئێران به‌رداوه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش فڕۆكه شه‌ڕه كه‌ره‌كانی ئا‌مریكا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی دیكه‌ی ده‌ستكردی ئێران له سووریه به‌رداوه‌ته‌وه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا ئه‌وه دووهه‌م فڕۆكه‌ی كۆماری ئیسلامییه له له‌لایه‌ن ئا‌مریكا و پاكستان به‌ردراونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی دان نیوز له زمان هێزی ئاسمانیی ئه‌رته‌شی پاكستان ده‌نووسێ كه له ناوچه‌ی سنووریی پڕۆم هه‌ڵكه‌وتوو له شاری پێنجگۆڕ ئه‌و وڵاته فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سپای پاسداران كه له ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان خه‌ریكی سیخوڕیی بووه به‌رداوه‌ته‌وه و لاشه‌ی فڕۆكه‌كه ئێستا له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته دایه و پشكنینی بۆ ده‌كرێ.