به‌ندكراوێكی سیاسی ـ ئه‌منیه‌تیی كورد پاش ٧ ساڵ زیندانی حوكمی ٥٠ میلیارد تمه‌ن بارمته‌ی بۆ بڕایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، مته‌لیب ئه‌حمه‌دیان ته‌مه‌ن ٣١ ساڵان خه‌ڵكی شاری بانه كه ڕۆژی ١٣ ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٨٩ ده‌سبه‌سه‌ركرابوو به تۆمه‌تگه‌لی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوونی حیزبێكی كوردیی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌شداریكردن له كوشتنی كه‌سێك و چه‌ندین په‌روه‌نده‌ی دیكه‌ی نێو زیندان مه‌حكوم كراوه و سه‌رجه‌م حوكمی ٣١ ساڵ زیندان و دوورخراوه‌یی بۆ زیندانی مینابی بڕاوه‌ته‌وه. ناوبراو نزیك به ٢٣٠ ڕۆژ له ژووری تاكه‌كه‌سیدا ڕاگیرابوو.
له درێژه‌ی ئه‌و راپۆرته‌دا هاتووه كه پاش ٧ساڵ حوكمی ٦ ساڵ زیندانه‌كه‌ی كه به تاوانی كوشتنی كه‌سێك به‌سه‌ریدا سه‌پابوو بۆ ٥ میلیارد تمه‌ن گۆڕا.
هه‌روه‌ها ناوبراو له ڕۆژی ١٤ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٩٥ بۆ زیندانی سه‌قز گواسترایه‌وه و له‌وێش په‌روه‌نده‌یه‌كی ئه‌منیه‌تیی دیكه‌ی بۆ كرایه‌وه و پاشان هیچ حوكمی نه‌خوار و دووباره بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه گواسترایه‌وه و پاش ٧ ساڵ حوكمێكی بۆ دانانی بارمته‌ی 5 میلیارد تمه‌ن بڕایه‌وه.