بەرپرسێکی سپای پاسداران باسی لە هەبوونی فیتنەیەکی دیکەی کرد لە نێو نیزام و، لەو بارەوەش باڵی براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری بە تۆمەتبار زانی.
سه‌ردار یه‌دولڵا جه‌وادی، راوێژکاری نوێنه‌ری رێبه‌ری نیزام له سپای پاسداران، به هێرش کردنه سه‌ر لایه‌نی براوه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رکۆماری، باسی له به‌ڕێوه‌بوونی فیتنه‌یه‌کی “سه‌یروسه‌مه‌ره” له وڵاته‌که‌ی‌دا کرد.
ناوبراو له وتارێکدا که له رۆژنامه‌ی “جه‌وان”دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، له شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئیدیعایه‌ی خۆی‌دا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کردوته‌وه که دیاره ئه‌وانه‌ی که داکۆکی و پشتیوانی له به‌ندکراوان(مووسه‌وی و که‌ڕووبی) ده‌که‌ن و به خزمه‌تکار و باشترین رۆڵه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یان ناو ده‌به‌ن، چ فیتنه‌یه‌کی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یان به ده‌سته‌وه‌یه.
جێی وەبیرهێنانەوە ئازاد کردنی مووسەوی وکەڕووبی بەشێک لە بانگەشەکانی باڵی رێفۆرخواز و میانەرۆ بوو لە سەروبەندی ١٢مین خولی هەڵبژاردنەکانی ئێران‌دا.
یه‌دوڵا جه‌وادی، که خۆی به پێچه‌وانه‌ی یاسا هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی زیاتری ده‌ستێوه‌ردانی سپا له کاروباری سیاسیی وڵات ده‌دات، به پێ ئه‌وه‌ی ناوی رووحانی بهێنێ، ناوبراو و لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت به یاساشکێن ناو ده‌بات و ده‌ڵێ: هێندێک له ئینقلابی‌یه‌کان به مه‌لاس دانی خۆیان له په‌نا ناوی ئیمام!(خومه‌ینی) به ته‌واوه‌تی دنیای ئاخره‌تیان له بیر کردوه‌و خه‌ریکی چێ‌کردنی ده‌سه‌ڵاتێکی سێکۆلارن .
سه‌ردار جه‌وادی راشکاوانه رووحانی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که له سه‌روبه‌ندی پڕپاگەندەی هه‌ڵبژاردنه‌کان‌دا، به روونی و ئاشکرا دژایه‌تی بیروبۆچوونی ئیمام خومه‌ینی ده‌کردو بیر‌و ئه‌ندێشه‌کانی ئه‌ویان ده‌خسته ژێر پرسیاره‌وه.
لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تی رووحانی، له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری‌دا، سپای پاسداران و خودی سه‌ردار جه‌وادییان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کرد که سپای پاسداران و سه‌ردارانی ئه‌م سپایه به ئیمکاناتی خه‌ڵک و میلله‌ته‌وه لایه‌نگرییان له ره‌وتێکی تایبه‌تی ده‌کردو بێ‌لایه‌نی خۆیان نه‌پاراست.
نیگەرانی بەرپرسانی سپای پاسداران لە دوای ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە رۆژ بەدوای رۆژ کۆمەڵگە لە درێژەدان بە رەوتی سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی دوور دەبنەوە و لە لایەک دیکەش هەرچەشنە گۆڕانکاری بە مەترسی بۆ سەر نیزامی دەزانن.