پاشنیوەڕۆی رۆژی ٣١ی جۆزەردانی ٩٦ی هەتاوی لە لایەن مەڵبەندی ڕێکخستنی ١٤ی کۆیە رێوڕەسـمێک بۆ یاد ویادەوەری شەهید خالید بەڕیوەچوو.
لەسەر بانگهێشتی مەڵبەندی ١٤ی کۆیە هەیئەتێکی رێبەری حیزب لە گەڵ چەند کەس لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستان
لەو رێورەسمەدا بەشدارییان کرد.
لە دەسپێکی مەراسیمەکەدا، کتێبخانەیەک لە ژیر ناوی شەهید خالید کرایەوەو پاشان چەندین وتار و بابەت لە وەسفی کەسایەتی و ژیانی ئەو شەهیدە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.