سەر لە ئێوارەی رۆژی چوارشمەممە بە هوی پێکدادانی دوو ماشین لە جادەی بۆکان بۆ میاندواو و لە نێوان گوندەکانی داشبەند و مەڵڵالەر دووکەس بەناوەکانی ئەحمەد شەکووری و خەلیل خۆشخواهش هەر لەوێ گیانیان لەدەستداو سێ کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون.
لە دوای گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە ، بە هۆی کاریبوونی برینی یەکێکی دیکە بەناوی تاهیر، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
خاڵی جێگەی سەرەنج ئەوەیە کە هەر لە مانگی ڕابردوودا چوار کەسی دیکەی خەڵکی ئەو ناوچەیە، بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە.
شایانی باسە نالەباری دۆخی ڕیگەوبانەکان و کەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەکان لەو بارەوە ، چەندین ساڵە بووتە بەڵایەک بۆ خەڵک کوردستان و هەمووساڵێک رێژەیەکی بەرچاو بە هۆی رووداوی هاتوچۆ دەبنە قوربانی.