چه‌نگیز قه‌ده‌م خێری، به‌ندكراوی كورد له زیندانی مه‌سجێد سلێمان له پارێزگای خوزستان به‌هۆی نه‌خۆشی پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ریی هه‌یه به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی زیندانی له ناردنی بۆ پزیشكی پسپۆڕ خۆ ده‌بوێرن.
به‌پیی ڕاپۆرتی هێرانا، چه‌نگیز قه‌ده‌م خێری، به‌ندكراوی دوورخراوه له زیندانی مه‌سجێد سلێمانی پارێزگای خوزستان له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانیدا برینداربوو، پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٥ ساڵ پڕیشكه‌ی خۆمپاره له له‌شی دایه له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندانی تا ئێستا خۆیان بواردوه ئه‌وه له حاڵێكدایه كه پزیشكان پێیان ڕاگه‌یاندوه كه ده‌بێ به‌خێرایی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكرێ و ئێستا ناوبراو له به‌ندی تووشبوانی ماده‌ی هۆشبه‌ردا له بارودۆخێكی خراپ له‌و زیندان ڕاگیراوه.
چه‌نگیز قه‌ده‌م خێری كه به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی بۆ زیندانی مه‌سجێد سلێمان له پارێزگای خوزستان دوو خراوه‌ته‌وه تێكه‌ڵ به به‌ندی تووشبووانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان كردوه و بێ ئه‌وه‌ی كه ناوبراو ته‌نانه‌ت جغاره‌ش بكێشێ و چه‌ندین جار داوای كردوه كه لانیكه‌م بۆ به‌ندی ئاساییه‌كان بگوازرێته‌وه به‌ڵام دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان ڕێگرییان كردوه.
ناوبراو ساڵی ١٣٦٧ له دایكبووه و ساڵی ١٣٩٠ ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه گواسترایه‌وه و پاش 2 مانگ زیندان بۆ زیندانی مه‌سجێد سلێمانی شاری ئه‌هواز گواسترایه‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه كورده پاش چه‌ندین جار لێكۆڵینه‌وه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه ٦ مانگ ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری سنه حوكمی‌٤٠ساڵ زیندانی ته‌عزیریی بۆ بڕایه‌وه.
شایانی باسه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا به‌ندكراوێكی دیكه‌ی كورد به ناوی فه‌ردین فه‌رامه‌رزی به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی له زیندانی سنه گیانی له‌ده‌ستدا.