له چاوپێكه‌وتنی نێوان حه‌یده‌ر عیبادی و خامنه‌یی گوتی، دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له چاوپێكه‌وتنی نێوان عیبادی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق له تاران گوتی، هه‌ڵوێستی من سه‌باره‌ت به ڕاپرسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان نایه و من له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆی و یه‌كپارچه‌یی عێراقم.
عه‌لی خامنه‌یی له دیداره گوتبووی، كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك دراوسێ كۆن، به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان به باش نازانم و له داهاتوودا ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی عێراق. ناوبراو وێڕای ئاماژه به مێژووی عێراق گوتی، ئه‌و وڵاته ده‌بێ به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری دوژمنه‌كانی بێته‌وه.
عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە میانی پێشوازیكردنی لە حەیدەر عیبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئامۆژگاری كرد‌و، گوتی، متمانە و باوەڕی بە ئا‌مریكا نەبێ، چونكە ئا‌مریكا لە ڕەخساندنی هەلێك دەگەڕێ بۆ ئەوەی دەست بوەشێنێ.
هه‌رێمی كوردستان قه‌راره ڕۆژی 25ی سێپتا‌مبر یانی 3 مانگی دیكه ڕیفراندۆ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕێوه به‌رێ. ئه‌و ڕاپرسییه هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه تێیدا جێگیره.
له درێژه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه عه‌لی خامنه‌یی داوای له ده‌وڵه‌تی عێراق كرد كه پشتیوانی له هێزی حه‌شدی شه‌عبی بكا و به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتی ئه‌و هێزه به‌رنه‌ده‌ن.