به پێی هه‌واڵێک که له‌شاری بۆکانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، رۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٨ی جۆزه‌ردان که‌سێک به‌ناوی حه‌سه‌ن زاهیری لایه‌نگر و خه‌مخۆری حیزبی دێموکراتی کوردستان خه‌ڵکی میراوه‌ی بۆکان به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ ماڵاوایی له ژیان کرد.
ناوبراو وه‌کوو به‌شێکی زۆر له تێکۆشه‌ران و دۆستانی ئه‌مه‌گناس وخۆڕاگری حیزب له نێوخۆی وڵات، له راپه‌ڕاندنی ئه‌رکه حیزبییه‌کان تێکۆشانی هه‌بوو، هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌ش‌دا ساڵی ٨٧ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه به‌تاوانی هاوکاری کردن له گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌سبه‌سه‌ر و ئازار درا ، پاشان دوای ماوه‌یه‌ک به بارمته ئازاد کرا.
ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای به‌داخبوونی له ده‌ست‌دانی پاڵپشت و هاوڕییه‌کی حیزبی، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشکه‌ش به‌سه‌رجه‌م که‌سوکارو بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ده‌کاو، خۆی له خه‌م و په‌ژاره‌یان به هاوخه‌م و به‌شدار ده‌زانێ.