ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی ژوئه‌نی ٢٠١٧ی زاینی له شاری سنتگاڵنی سویس له لایه‌ن ڕێكخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌ر ناسیوناڵ خۆپیشاندانێك به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له جیهاندا ڕێكخرا.
له‌وخۆپیشاندانه‌دا ئه‌ندامانی حیزب له ناوچه‌ی ناتگاڵین به چه‌ندین درووشم و وێنه‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد له لایه‌ن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه، به‌شدارییان كرد، كه به‌رچاوترینیان نیشاندانی ته‌رمی كۆڵبه‌ری جوانه‌مه‌رگ سیروان عه‌زیزی بوو كه به‌ده‌ستی چه‌کدارانی کۆماری ئێسلامی شه‌هید کرا. هه‌روه‌ها له لایه‌ن هاوڕێیان خوسره‌و خزری به‌رپرسی كۆمیته‌ی ناوچه‌ی سانتگالین و كه‌یوان یوسفی، به وردی باسی جنایه‌ته‌كانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران كرا و ڕاپۆرتێک له‌و پەیوەندییەدا پێشكەش به به‌رپرسانی ڕێكخراوی ناوبراو كرا.