به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و فێركردنی شاری دێولان گوتی، قوتابیانی ٦ ئاوایی سه‌ربه ئە‌و شاری هێشتا له كانیكسه‌كاندا وانه ده‌خوێنن.
به‌پێی ڕاپۆرتی موکریان، ساڵح ناردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده و فێركردنی شاری دێولان ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی شوڕای په‌روه‌رده و فێركردنی ئه‌و شاره گوتی، چاوه‌ڕواننیمان له ده‌وڵه‌ت هه‌یه بارودۆخ و گیروگرفتی ئه‌و قوتابیانه چاره‌سه‌ر بكرێ.
ناوبراو گوتی، نه‌بوونی شوێنی فێركردن یه‌كێك له كه‌موكۆڕییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیداره‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی ئه‌و شاره‌یه و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره كۆن و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خێرا هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و فێركردنی شاری دێولان پشتڕاستی كرده‌وه كه ئاواییه‌كانی سه‌ر به‌و شاره زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی له حاڵی ڕووخاندان و به‌هۆی كه‌مبوونی بینای قوتابخانه 6 ئاوایی له كانیكسدا وانه فێرده‌بن.
شایانی باسە نالەباری دۆخی خوێندنگەو قوتابخانەکانی کوردستان بووتە گرفتێکی بەرچاو لەسەر رێ بواری ئامووزش و ڕاهێنان
هەواڵەکان باس لەوەدەکەن کە لە شارە و پارێزگاکانی دیکەی کوردستان دەیان قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەن کردنەوە هەیە.