كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد له سنووری دره‌وه‌رانی سه‌ربه شاری مه‌ریوان به هۆی ڕاودونانی هێزه‌كانی سنوور وه‌سه‌ر مین په‌ڕی به سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو له سنووری دره‌وه‌رانی سه‌ربه شاری مه‌ریوان كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به ناوی ئه‌نوه‌شیروان ڕه‌زایی، خه‌ڵكی هه‌لیزئاوا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران لاقی به سه‌ختی بریندار ده‌بێ و به‌خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه.
به قسه‌ی پزیشكانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، ناوبراو پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه و لاقی پێویست به بڕینه‌وه ناكا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو هێزه به‌ناو سنوورپارێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌ی شاری سه‌رده‌شت ڕاسته‌وخۆ ته‌قه له كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كه‌ن و له ئاكامدا كه‌سێك به ناوی سیروان خانه‌خلی له جێ‌دا ده‌كوژرێ.