حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و مه‌ئمورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاره‌كانی مه‌ریوان و بۆكان ٣ كه‌سیان به تۆمه‌تی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سه‌ربه حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی ئه‌میر ئه‌رژه‌نگی، كوڕی موختار و باست بشتام، خه‌ڵكی ئاوایی نی سه‌ربه شاری مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌رو بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌و دوو لاوه له ڕۆژی 25ی ئه‌و مانگه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركراون و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگرتنیان بڵاونه‌كردۆته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو لاوێكی دیكه‌ی كورد به ناوی ڕه‌سووڵ سه‌لیمی، خه‌ڵكی شاری بۆكان پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له ماڵی خۆیدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره به لێدان و كوتان ده‌سبه‌سه‌ركرا.
شایانی باسه هێزه ئه‌منیه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و ٣ هاوولاتییه كورده هه‌بێ تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی كۆماری ئیسلامیان وه‌پاڵ دراوه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه سه‌باره‌ت به گیراوانه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.