ئۆرگانی ڕەسمیی ئەنساری حیزبۆڵڵا سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی چوونو حزووری ژنان لە یاریگا وەرزشییەكان دهڵێ ئهوان بێدەنگ نابن و بە توندی ڕەخنەی لهدهوڵهت بۆ ئهو بڕیارهی گرتوه.
ڕۆژنامهی “یالسارات ئەلحوسێن” بە بڵاوكردنەوەی دەقێكی پڕ لە هەڕەشە دەڵێ ئەگەر ژنان پێیان بنێنه نێو ساڵۆنی ١٢ هەزار كەسیی یاریگای ئازادی ئهوا دهبینن هێزەكانی حیزبۆڵڵا لهوێ ڕۆژی حەشر ساز دەكەن.
ئۆرگانی ڕەسمیی ئەنساری حیزبۆڵڵا ڕایگەیاندووە كە دەوڵەتی ڕووحانی هەموو هەوڵی خۆی وەگەڕ خستووە تا بنهما شەرعیو پیرۆزییهکان ژێرپێ بنێ و له خۆڕا نییه که ڕاگەیەنە “گەندەڵەكان”یش پشتیوانی لەم ڕەوتە دەكەنو پێی هەڵدەڵێن.
ئەنساری حیزبۆڵڵا حیزبوڵڵا دهڵێ ئهنسارو هێزهکانی هەروەك پێشوو، ڕێگەی خۆی لە “ڕەوتە پڕ و پووچو چهوتەكان” جیا كردۆتەوەو دەوڵەتی ڕووحانیی سەبارەت بە چوونی ژنان بۆ وەرزشگاكان وریا كردۆتەوە.
ئەنساری حیزبوڵڵا هەروەها ڕایگەیاندووە كە ئامادەیە لە ڕێكەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ئەمساڵدا، ڕووداوەكانی ١٦ی بانەمەڕی ١٣٩٢ دووبارە بكاتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی كاربەدەستانی دەوڵەت بڕیارە ٢٩ی جۆزەردانی ئەمساڵ ئامادە بوونی ژنان لە وەرزشگاكان بە ڕەسمی بناسرێ.
جێگەی باسە ئەنساری حیزبوڵڵا لە ڕێكەوتی ١٧ی بانەمەڕی ١٣٩٣كۆبوونەوەیەكی بێ مۆڵەتی لە بەردەم وەزارەتی نێوخۆی لە میدانی فاتمی وەڕێ خست كە ئاژاوەیەكی زۆریشی بەدواداهات.