به‌دوای کوژرانی کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌رسنوور، ٢٥٠ که‌س له چالاکانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسان و توێژه‌رانی کورد، له دوتۆیی نامه‌یه‌کدا خوازیاری وه‌ده‌نگ هاتنی به‌رپرسان و ناوه‌نده پێوه‌ندی‌داره‌کان و نوینه‌رانی مه‌جلیس بوون سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ساته، هه‌روه‌ها داوکاری هه‌ڵهێنانی هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی کورد.
له به‌شێک له نامه‌ی بڵاوکراودا، هاتووه:
هه‌روه‌کوو ئاگادارن چه‌ندین ساڵه له سێبه‌ری هه‌ژاری و گه‌شه‌نه‌کردنی ناوچه‌کانی کوردستان و زاڵ بوونی که‌ش ونیگای ئه‌منیه‌تی و هه‌بوونی دووچاوه‌کیی وهه‌ڵاواردنی جۆراجۆر ، زۆرێک که دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان به ناچاری بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان روویان کردوه به کۆڵبه‌ری .
ئه‌گه‌رچی بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی ناوچه سنوورییه‌کان و دابینکردنی ده‌رفه‌تی کار به شێوه‌ی یاسایی هێندێک کار کراوه، به‌ڵام ده‌بینین که به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی ناوچه سنوورییه‌کان له پێناوی هه‌ق‌ده‌ستێکی ئیگجار که‌م روو ده‌که‌نه پیشه‌ی پڕ له مه‌ترسی و مه‌ینه‌تی کۆڵبه‌ری و تووشی ده‌یان کاره‌سات، له ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه بگره تا ته‌قینه‌وه‌ی مین و به‌ربوونه‌وه له به‌رزاییه‌کان ده‌بن و، ئه‌م رووداوانه زیان وخه‌ساری قه‌ره‌بوو نه‌کراوی به چینی ده‌سکورتی کوڵبه‌ر گه‌یاندوه.
له درێژه‌ی نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵه‌ی چالاکانی مه‌ده‌نی به ئاماژه‌دان به ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای وه ده‌نگ هاتنی هێندیک به‌رپرس و قه‌ده‌غه‌کردنی ته‌قه کردن له کۆڵبه‌رانی کورد، به‌ڵام دیسان تراژیدیای کۆڵبه‌ر کوشتن له کوردستان دووپات ده‌بێته‌وه، له‌و باره‌وه ده‌ڵێین؛ له دوایین رووداوی دڵته‌زێنی ته‌قه‌کردن له کۆڵبه‌رانی بێده‌ره‌تان و هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌رپرسانه‌ی کاربه‌ده‌ستان، شاهیدی گیانله‌ده‌ستدانی لاوێکی کوڵبه‌ر و بێ‌تاوان بووین به ته‌قه‌ی هێزه ئینتیزامییه‌کان له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و، وێنه‌ی خه‌ڵتانی خوێن کراوی ئه‌و لاوه، له مێدیا و تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێکه‌وته‌وه، ئه‌و رووداوه باس له نه‌بوونی هه‌نگاوی جیددی به‌رپرسان ده‌کا، بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کۆڵبه‌ری و، پێش‌گرتن له دووپات‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی هاوشێوه.
له کۆتایی نامه‌ی ٢٥٠ که‌س له چالاکانی مه‌ده‌نی‌دا هاتووه؛
ئێمه واژۆکارانی ئه‌م نامه‌یه ویڕای هاوخه‌میی‌کردن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی کاره‌ساتی کۆڵبه‌ری ، ئه‌وپه‌ڕی تووڕه‌یی خۆمان له هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاوی به‌رپرسان ده‌رده‌بڕین و، داوا ده‌که‌ین له‌سه‌رجه‌م کاربه‌ده‌ستان و نوێنه‌رانی مه‌جلیس ، که له زووترین کات به شێوه‌ی یاسایی کۆتایی به کاره‌ساتی کۆڵبه‌رکوشتن بهێنن.