کارەساتی پەنابردن بۆ خۆکوشتن لە کوردستان و بە تایبەتی لە نێو کچان و ژنان بوتە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و رۆژبەرۆژ رێژەی خۆکوشتنەکان لە هەڵکشان دایە.
بە پێی هەواڵدەریی ‘هەنگاو” ئێوارەی رۆژی ٢٧ی جۆزەردان ژنە لاوێکی سەقزی دانیشتووی گەڕەکی”بەهارستان”ی شاری سەقز لە ڕیگای خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە لاوە بەناوی عەهدییە بانەسیری” بە هۆی کێشەی خیزانی پەنای بۆ خۆکوشتن بردوە.
شایانی باسە نەبوونی پاڵپشتی یاسایی و کیشە و گرفتەکانی تەڵاق و نەبوونی پشتیوانی ماڵی و گرفتی ئابووری و کەلتووری لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی رێژە خۆکوشتنی ژنانە لە کوردستاندا