ژێنراڵ جۆزێف دانفورد، سه‌رۆكی ستادی هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران هێشتا له ناردنی مووشه‌كی كروز بۆ میلیشیا چه‌كداره توندرشه‌وه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه و به هۆی ئه‌و مووشه‌كانه‌وه ده‌توانن هه‌تا دوڕگه‌ی بابئه‌لمه‌نده‌ب بخاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، پشتیوانیكردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هێشتا به‌رده‌وامه .
ئامریكاش به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌دا به‌رده‌وامه و ناهێڵێ ئه‌و ڕێژیمی مووشه‌ك به‌ده‌ستی ئه‌و هێزه توندئاژۆیانه بگا كه مه‌ترسییان بۆ جیهان و به تایبه‌ت بۆ پاۆڕه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌دا.
حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه پاۆڕه‌كانی ئا‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌دا ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.