ئه‌ندامێكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمیسیۆنی قه‌زایی و حقووقیی مه‌جلیس گوتی، داواكاریی تاوتوێكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ماده‌ی پێوه‌ندیدار به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئێعدامی تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردانه له قانوون. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ده‌ستێوه‌ردانی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ ریفۆرمی به‌شی پێوه‌ندیدار به ڕێژه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر كه حوكمی ئێعدامی هه‌یه، ده‌ستێوه‌ردانه له یاسای قانووندانان له ئێران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، یه‌حیا كه‌ماڵی‌پوور سه‌باره‌ت به‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌ڵێ، گه‌ڵاڵه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزای ئێعدام بۆ تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له كۆمیسیۆنی قه‌زایی و حوقووقیی مه‌جلیس دیاری كراوه و بۆ تاوتوێكردنی كۆتایی بۆ سه‌حنی ئاشكرای و هه‌یئه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌جلیس نێردراوه به‌ڵام هێندێك له دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تی و جێبه‌جێكار ئه‌و گه‌لاڵه‌یه‌یان وه‌دواخستووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ، ئه‌و بڕه ماده‌یه‌ی كه سزای ئێعدامی بۆ ده‌ڕێته‌وه دیاری كراوه و به قسه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان ناگۆڕدرێ و ئه‌وه كاروباری قانووندانانه و هیچ پێوه‌ندی به‌و لایه‌نانه‌وه نییه.
كه‌ماڵی‌پوور وی‌ه‌بیری هێنایه‌وه كه دامه‌زاروه و ڕێكخراوه‌كان له ڕه‌وتی تاوتوێكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له كۆمیسیۆنی مه‌جلیس ده‌ستێوه‌ردانیان كرد و ئێستاش له نامه‌یه‌كدا داویان كردوه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه وه‌دوا بخرێ. ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ناتوانن ده‌ست له كاروباری قانوونداناندا بكه‌ن هه‌ر بۆیه به‌و داواكارییه‌ی ئه‌وان هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕدرێ.
ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمیسیۆنی قه‌زایی و حقووقیی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی، ده‌زگای جێبه‌جێكار ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی ئه‌و قانوونانه‌یه كه په‌سندكراون و مافی ده‌ستێوه‌ردانی له‌و قانوونه‌دا نییه.