نوێنەری خەڵكی ورمێ دەڵێ سەرەڕای تەرخان كرانی بوودجەیەكی زۆر بۆ بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ، بەڵام ئاوی ئەم گۆلە هەروا لە كەمی دەدا.
نادر قازی پوور، نوێنەری خەڵكی ورمێ لە مەجلیس ڕەخنەی لە خەمساردیی كاربەدەستان لە بابەت بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ گرتوو و گوتی قووڵایی گۆلی ورمێ تا ئاستی ٧ سانتیمیتر لە كەمی داوە. ناوبراو دەڵێ ئەگەر بوودجە و ئیعتیبار بۆ ڕزگار كردنی ئەم گۆلە تەرخان كراوە، كەوابوو بۆدهبێ بەم حاڵەش، ئاوی ئەم گۆلە تا ٧ سانتیمیتر كەم ببێتهوه.
قازی پوور دهڵێ دەوڵەت بۆ ڕزگار كردنی ئەم گۆلە بڕی ٧٢٩ میلیارد تمەنی تەرخان كردووەو چاوەڕوان دەكرا كە ئەم بوودجەیە تەنیا بۆ ئەم مەبەستە خەرج بكرێ، بەڵام ڕوون نییە كە ئەم پووڵەیان بۆ كوێ بردو له کوێی خهرج دهکهن، چونكی لە ماوەی یهک ساڵی ڕابردوودا نەك هەر ههوڵیان بۆ ڕزگارکردنی گۆلی ورمێ نهدا، بەڵكوو دهبینین بارودۆخی ئەم گۆلە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر بەرەو خراپی دهچێ.
ئەم بوودجەیەی نوێنهری ورمێ باسی دهکا لە ساڵی ٩٣دا لە لایەن دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی بۆ ڕزگار رانی گۆلی ورمێ تەرخان كرابوون بهڵام له قسهکانی نوێنەری ورمێڕا دیاره که ئەم بڕە پارەیە تا ئێستاش نەخراوەتە بەر دەستی پارێزگاری ورمێوە.
قازی پوور وێڕای ئاماژە بە وەی كە بووژاندنەوەو ڕزگار كردنی گۆلی ورمێ لە سەرەكیترین وادەو بەڵێنییەكانی ڕووحانی بە خەڵكی ئەم پارێزگایە بووەو لە یەكەم كۆبوونەوەی هەیئەتی دەوڵەتیشدا بڕیاری لەسەر درا، بەڵام ڕوون نییە كە ئەم بوودجەیە چیی بەسەر هاتو لە كوێ خەرج كرا.
بەپێی قسەكانی ناوبراو ئەم پارەیە دەبوایە تەنیا بۆ گواستنەوەی ئاو بەرەو گۆلی ورمێو ڕزگار كرانی ئەم گۆلە لە فەوتانی یەكجارەكی خەرج كرابا، نەک ئەوەی كە خەرجی بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمەكان، كۆبوونەوە و سیمنارەكان كرابا یان ئەوەی كە حەقی كۆبوونەوەی كاربەدەستانی دەوڵەتی پێدراباو لە مەئمووریەت، و ئیزافەكار و مووچەی هێندێك كەس درابایە.