باوکی شەهیدێکی سەرفەرازی حیزب لە ناوچەی بۆکان کۆچیدوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتو لە شاری بۆکان، رەسووڵ شەریفی باوکی شەهید عوسمان شەریفی خەڵکی گوندی جامەردی ناوچەی فەرهادتاشی بۆکان بە هۆی نەخۆشییەوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بنەماڵەی سەربەرز و ڕووسووری شەهیدان لە نێو خەڵکی کوردستان رێزو حورمەتی تایبەتیان هەیەو هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوە کە خەڵکی رۆژهەڵات بە ئەمەگناسییەوە سەیریان بکەن و لە خۆشی و ناخۆشییەکانیاندا بەشداریی دەکەن.
بە پێی راپۆرتی گەیشتو، خەڵکێکی بەرفراوان لە ڕێورەسمی ناشتن و پرسەی ڕەسووڵ شەریفی بەشدارییان کردووەو هاوخەمییان دەربڕیوە.
شیاوی باسە عوسمان شەریفی کوڕی ناوبراو لە رۆژی ٢٧ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە کاتی هێرش کردن بۆ سەر یەکێک لە مۆڵگەکانی سپای داگیرکەر لە قاقڵاوە گیانی پێشکەش بە بارەگای ئازادی نیشتمان کرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم بنەماڵەو کەسوکاری خواڵیخۆشبوو ڕەسووڵ شەریفی خۆی لە خەم و پەژارەیان بەشەریک و بەشدار دەزانێ.