له نێوان ڕۆژه‌كانی ١٢تا ١٥ی ژۆئەنی ٢٠١٧ی زایینی چه‌ندین كۆڕ و سمینار بۆ تاوتوێكردنی مافی نه‌ته‌وه ژێردهستەكانی جێگیر لە ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدا له بنكه‌ی سه‌ره‌كی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌كان له شاری ژنێڤ به‌ڕێوه‌چوو.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و چالاكییەکانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا بۆ داكۆكی له مافی گه‌له بێ ده‌وڵه‌ت و ژێرده‌سته‌كاندا، چه‌ندین كۆڕ و پانێلی جیاجیا به‌ڕێوه چوو.
هەیئەتێکی كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندیه نێودەوڵەتییەکانی حیزبی دێموكراتی كوردستان پێكهاتوو له هاوڕێیان خوسره‌و ئیسماعیلی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی دەرەوە و، كاك ته‌ها سید مه‌حه‌ممه‌دی و شه‌ماڵ پارسایی، یه‌كێک له وه‌ڤده دیار و چالاكه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نهتەوهوهیهكگرتووەكان بوو. له‌م به‌شه‌دا وه‌ڤدی كۆمیته‌ی سویسی حدك باسێكیان له ژێڕسهردێڕی(په‌روه‌رده له ژێر ده‌ستی داگیركه‌ر و داپڵۆساندا) پێشكه‌ش به به‌شداران كرا.
كه تیشكیان خستبووه سه‌ر سیستەمی په‌روه‌رده له ئێران‌دا. وەفدی حیزبی بە هێنانە بەرباسی ئەو مەرج و شەرتانەی کە ڕژیم لە دوای کۆتایی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن بۆ خوێندکارانی دیاری دەکات، باسیان لە کەموکوڕی قوتابخانەکان، یان هەر نەبوونی قوتابخانە لە هەزاران گوندی کوردستان کرد و، هاوکات باسیان لە نەبوونی کەرەستە و ئامرازی پێویست بۆ خوێندنگەکان کرد.
وەڤدی کۆمیتەی سویس،ی حدک لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیان دا باس لە گوێ نەدان و بێ بایەخ نەدانی بەرپرسانی حکومەتی ئیسلامی بۆ گیانی خوێندکارانی کورد کرد و، لەو بەشەدا بە ئاماژە بە قوتابیانی گوندی شیناوێ، ڕای گشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە داکۆکی کاری مافەکانی مرۆڤیان بۆلای رەوشی نالەباری کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بەتایبەتی لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و هاوڵاتی بوندا ڕاکێشا.