ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی فه‌ریناز خوسره‌وانی کردوه که ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ میدیاکان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی خۆکوژیی کچه‌که‌یان قسه بکه‌ن، تووشی کێشه ده‌بن.
فه‌ریناز خوسره‌وی، كچێكی لاوی شاری مەهاباد بوو که ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٥ ی بانه‌مه‌ڕ لەترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بازڕهسێکی سه‌ر به ڕێژیم له‌و شاره دەستدرێژی بکرێته‌سه‌ر، خۆی له نهۆمی ٤ ی هۆتێل تارا خستە خوارەوەو گیانی لەدەست داوه.
هێرش مه‌هابادی، چالاکی مه‌ده‌نیی شاری مههابادو نیزیک له بنه‌ماڵه‌ی فه‌ریناز له لێدوانێکی ته‌له‌فونیدا بۆ کوردستان‌و کورد ڕایگه‌یاند که ئیداره‌ی ئیتلاعات بنه‌ماڵه‌ی فه‌رینازی بانگ کردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردوون که نابێ له میدیاکاندا له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه لێدوان بده‌ن، ئه‌گینا جیا له ونکردنی خوێنی فه‌ریناز بۆ خۆشیان تووشی کێشه ده‌بنه‌وه.
هێرش ده‌ڵێ کاریگه‌ریی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه به خه‌ستی به‌سه‌ر شاره‌وه دیاره‌و لاوانی شاری مه‌هاباد ده‌یانه‌وێ به خۆپیشاندان‌و کۆبوونه‌وه فشار بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه به‌رپرسیاره‌کان تا له‌سه‌ر ئه‌و په‌روه‌نده‌یه هه‌م شه‌ففاف بن‌و هه‌م به زووترین کات تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه به خه‌ڵکی بناسێنن‌و سزایان بده‌ن.
ئه‌و چالاکه مه‌ده‌نییه‌ی شاری مه‌هاباد ده‌ڵێ بنه‌ماڵه‌ی فه‌ریناز بۆخۆیان ڕێگرییان لێکراوه له‌گه‌ڵ میدیاکان قسه بکه‌ن، به‌ڵام داوایان له میدیاکان‌و به گشتی بیروڕای گشتی ئه‌وه‌یه پشتیوانیان بن‌و له پێناو ڕوونبوونه‌وه‌ی ئه‌و جینایه‌ته‌و ئه‌و ڕووداوه‌دا یارمه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی فه‌ریناز بده‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه جه‌عفه‌ر که‌تانی، فه‌رمانداری شاری مه‌هاباد له وتووێژ له‌گه‌ڵ میدیا ده‌وڵه‌تییه‌کاندا ئیدیعای کردوه که ئه‌و په‌روه‌نده‌یه له دادگادا خراوه‌ته گه‌ڕو تۆمه‌تباری سه‌ره‌کیی ڕووداوه‌که گیراوه، به‌ڵام داوای کردوه که خه‌ڵک نابێ کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی وه‌ڕێ بخهنو ده‌بێ چاوه‌ڕوانی بهدواداچوونو بڕیاری دادگا بن.