بە پێی هەواڵی گەیشتو، ماوەیەکە بۆ سەرکوت و دەمکوتی خەڵک، هێزێکی دیکە بە ناوی “نصر” هاوشێوەی بەسیج و هێزە ئەمنییەکان دەستیان داوەتە هێرش کردن بۆ سەر خەڵک و بەتایبەتی لەشارە گەورەکانی ئێران، خەریکی سەرکوتکردن و ئازارو ئەزیەتی خەڵکن.
بە گوێرەی زانیارییەکان رێژیم بۆ ڕاگرتنی خۆی و سەرکوت کردنی هەرچەشنە نارەزایەتی بێجگە بەکرێگیراوان و هێزەکانی بەسیج و لیباس شەخسییەکان، هێزێکی دیکەی ئامادە کردوە بە ناوی نەسر، کە خەریکە بەکاریان دەهێنێ.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە گوایە رێژیم متمانەی بە هێزەکانی بەسیج نەماوە،و هەر بۆیە هێزی”نصر” کە لە ژێر چاوەدێری بەیتی رێبەری دایە، و ڕاستەوخۆ لە خامەنەیی فەرمان وەردەگرێ ئامادە کراون.
هاتنە ئارای هێزێکی نوێ بۆ درێژەدان بە سەرکوتی خەڵک و ناڕەزایەتییەکان رەنگە بۆ فەرمانی دەس ئاوەڵە کردنی هیزەکان بگەڕیتەوە کە دوای ڕوودای ١٧ی جۆزەردانی تاران کە لایەن خامەنەییەوە دەرکرا.
شایانی باسە دوای رووداوی تەقە و تەقینەوەکانی شاری تاران لە ١٧ی جۆزەردان بە فەرمانی خامەنەیی کەشێکی ئەمنی و میلیتاری زۆربەی شاروناوچەکانی ئێران، بەتایبەتی کوردستانی گرتووتەوە.