یەکێکی دیکە لە دایکانی جگەرسووتاوی کوردستان ، کە خەمی بەژانی رۆڵە کوژراوی لە ناخیدا بوو، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو نازەنین پارسا، ناسراو بە “نازێ” دایکی شەهیدی پێشمەرگە جەلال بیدۆخت، دوای تەمەنێک ژیانی خۆڕاگرانەو سەرفەرازانە چەند رۆژ لەمەو پێش ، بۆ هەمیشە سەری نایەوە.
خاتوو نازێ وەکوو زۆربەی دایکی شەهیدان ئەگەرچی فرمیسکی خەمی جوانەمەرگبوونی کوڕەکەی لە چاویدا قەتیس نەبوو، بەڵام هەتا دوا هەناسە، بە ورەوە ژیانی بەسەربرد.
شیاوی باسە شەهید جەلال بێدوخت خەڵکی نەغەدە ساڵی ١٣٥٩ لە ئاکامی شەڕێک لە نێوان هێزی پێشمەرگەو سپای داگیرکەری کوردستان لە گوندی قەڵاتان پەیوەست بوو بە کاروانی نەمرانەوە
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پرسەو سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی دایە نازێ و، سەرجەم کەسوکاری شەهید جەلالی بێدوخت، خۆی لە خەمیان بەشەریک و بەشدار دەزانێ.