ڕێكخرای مافی مرۆڤی وڵاتی به‌حره‌ین بانگه‌وازێكی دژی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ شورای مافی مرۆڤ له ژنێڤ نارد.
ڕۆژی ڕابردوو سكای نیوز وێڕای ئاماژه به‌و هه‌واڵه گوتی، كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌و بانگه‌وازه‌یان ئیمزا كردوه و داوایان له شواری مافی مرۆڤ كردوه كه به‌دواداچوون بكا و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌قاو بدا و مه‌حكومیان بكا.
له‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پشتیوانیكردن له تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌موو قانوون و بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له ژێر پێ ناوه. كارنامه‌ی ئه‌و ڕێژیمه پڕاوپڕه له پشتیوانیكردن له تیرۆریزم و بنیادگه‌رایی ئیسلامیی توندئاژۆ و ئه‌و وڵاته‌ی به باوكی تیرۆریزم ناو برد.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه ڕێژیمی ئێران به ڕه‌سمی و ئاشكرا پشتیوانی له ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك حیزبوڵای لوبنان، حه‌شدی شه‌عبی، حیزبوڵای حه‌جاز، عه‌سائب، میلیشاكانی سووریه، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و زۆری ڕێكخراوی تونئاژۆه دیكه‌ی ئیسلامی له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ده‌كا و زۆر گه‌رای تیرۆریستیی دیكه‌شی له وڵاتانی دیكهداناوه كه تا ئێستا به نهێنی ماونه‌ته‌وه.