رۆژی ڕابردوو لە شاری چابەهار بۆ ماوەیە چەند کاتژمێر لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و، چەکدارانی سەر بە گرووپی دژبەری نیزام “انصارالفرقان” شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە
پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە هەواڵدەرییە حکومەییەکان هەواڵی شەڕی چەکداریی لە شاری چابەهار سەر بە پارێزگای سیستان وچەلووچستان کە کوژراو و برینداری لێکەوتوتەوە، بڵاوکردەوە.
باشگای هەواڵنێری جەوان هەواڵی کوژرانی بەرپرسێکی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شەڕە پشتڕاست کردەوە.
بە پێی سەرچاوە نێوخۆییەکان لە ئاکامی شەڕی گرووپی چەکداری “انصار الفرقان” و هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی سێ کەس لە هێرشبەرانی ئەو گرووپە کوژراون و ٥ کەسی دیکەش دەسبەسەر کراون، هەروەها لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژارو و بریندار هەیە.