لە درێژەی ئهو یارمهتییانهی كۆماری ئیسلامی به حكوومەتی بەشار ئەسەدی دهکا، سەرۆكی بانكی ناوەندیی سووریە ڕایگهیاندوه لەگەڵ كاربەدەستانی ئێران بۆ كردنەوەی هێڵێكی ئیعتیباریی نوێی دیکه بۆ دەمێشق به بڕی ١ میلیارد دۆلار ساغ بوونهتهوه
ئەدیب میالە، سەرۆكی بانكی ناوەندیی سووریە لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی بلۆمبێرگ گوتی لە ساڵی ٢٠١٣ تا ئێستا، ئەوە دووهەمین هێڵی ١ میلیارد دۆلاریی ئێران بۆ یارمەتی كردن بە ئابووریی سووریەیە.
ئێران و ڕووسیە گرینگترین پشتیوانانی دەوڵەتی بەشار ئەسەدن، وڵاتێك كە ماوەی ٤ ساڵە تووشی شەڕو كوشتوبڕی نێوخۆیی هاتووەو لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩١، بانكی ” صادرات”ی ئێران هێڵێكی ئیعتیباریی ١ میلیارد دۆلاری بۆ سووریە تەرخان كرد.
بلۆمبێرگ هەروەها ڕایگەیاندووە كە بەشار ئەسەد بە یارمەتییە ماڵیو نیزامییەكانی ئێران توانیویەتی تا ئێستا بەردەوام بێو حیزبوڵڵای لوبنانیش كە لایەنگری لە ئێران دەكەن، هێزەكانی خۆیان بە مەبەستی شەڕ لەگەڵ دژبەرانی ئەسەد ڕەوانەی سووریە كردووە.
لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە كە دژبەرانی ڕێككەوتنامەی ناوكیی ئێران پێیان وایە ئەم ڕێككەوتنە دەستی ئێران بۆناردنی یارمەتی بۆ سووریە و پەرەپێدانی پشتیوانیی خۆی لە هاوپەیمانەكانی ئاوەڵاتر دەكا.
بە هەمان شێوە كە لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی پێ كراوە، دەگوترێ سەد میلیارد دۆلار لە داراییەكانی كۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات ڕاگیراوە. لە لایەكی دیكەشەوە چاوەڕوانی ئەوە دەكرێ كە بەدوای ڕێككەوتنی ناوكیدا، گەمارۆ بانكییەكان و گەمارۆكانی سەر نەوت و ئابووریی ئەم وڵاتە هەڵگیرێنو ئهوهش ئهو گومانهی لای چاوهدێرانی سیاسی دروست کردوه که ئێران بۆ یارمهتیدانی ڕێژیمی بهشار ئهسهدو گڕووپه تێرۆریستییهکانی دیکه له ناوچه دهستی ئاوهڵاتر بێ.