ژمارەیەک لە دڵسۆزانی حیزبی دیموکرات و درێژەدەرانی ڕێگای شەهیدانی کوردستان کە ماوەیەکی زۆر بوو بە دوای گلکۆی فەرماندەری شەهید برایم شێخاڵی دا دەگەڕان، سەرئەنجام گڵکۆی ئەو شەهیدەیان لە ناوچەی…. دۆزییەوە. ئەوان دوای دۆزینەوەی گڵکۆی ئەو فەرماندەرە شەهیدە، بە جلوبەرگی کوردی و بە چەپکە گوڵەوە و لە حاڵێک دا تیشێرتی ڕازاوە بە وێنەی ئەو شەهیدەیان پێ بوو، چوونە سەر گڵکۆکەی. درێژەدەرانی ڕیگای شەهیدان،لە سەر گڵکۆی فەرماندەری شەهیدی دیموکرات برایم شێخاڵی سروودی شۆڕشگێڕێیان خوێندەوە و لە گەڵ گیانی ئەو شەهیدە، پەیمانیان نوێ کردەوە کە بە ڕێگا و ئامانجەکانی وەفادار بن و ئالای خەبات و تێکۆشانی حیزبی دیموکرات بەرز و شەکاوە رابگرن.
شایانی وەبیر هێنانەوەیە کە برایمی شێخاڵی فەرماندەری هێزی پێشمەرگەی شەهید نەحۆ،خەڵکی ئاوایی پەسوێی ناوچەی پیرانشار بوو. ئەو فەرماندە قارەمانە ڕۆژی ٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٤.لە دەوروبەری ئاوایی ” جێرمێ”ی ناوچەی تەرگەوەڕ لە شەڕ لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دا شەهید بوو. بە هۆی بارودۆخی تایبەت لە کاتی شەهید بوونی دا، لە لایەن هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی لە شوێنێکی دوورە دەست و لە ناوچەیەکی شاخاوی بە خاک سپێردرا و کەم کەس بە شوێنی شەهید بوونی دەزانی.