کرێکارێکی کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی پاش چەند مانگ گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان، کرێکارێکی کورد بە ناوی “ئەمجەد سوبحانی” تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی “تەختە”ی سەر بە ژاوەڕۆی شاری سنە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی پاش چەند مانگ گیانی لە دەست دا.
هەروەها ئەمجەد سوبحانی چەند مانگ پێش لەسەر بەرزایی بەردەبێتەوە و لە ماوەی ئەو چەند مانگەدا، لە نەخۆشخانەی شارەکانی تاران و سنە لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دابووە.
شایانی باسە ڕیژەی گیان لە دەستدانی کڕێکاران بە هۆی دڵنیا نەبوون لە شوێن و ئەمنیەتی کار لە تەواوی پارێزگاکانی ئێران ڕوو لە زیاد بوونە و ساڵانە نزیک بە ١٠ هەزار کەس لە ئێران بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەست دەدەن.