٤ چالاكی ژینگه پارێزی له‌لایه‌ن هێزه سنووره‌كانی ناچوه‌ی چۆمانی شاری بانه بانگ كران و پاش ئیمزاكردنی به‌ڵگه‌یه، به توندی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سه‌ره‌ڕای كاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵك و شواری شاری سنووریی چۆمانی سه‌ربه شاری بانه له‌باره‌ی هێرشی هێزه‌كانی هه‌نگی سنووری بۆسه‌ر چالاكانی ژینگه‌پارێز و خه‌ڵكی ناوچه كه هه‌موو كاتێك له شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان ئاماده‌ن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دادسه‌رای شاری سقز 4 كه‌س بانگ ده‌كا و په‌روه‌نده‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن و به توندی هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته 4 كه‌س به ناوه‌كانی عه‌زیز عه‌زیزی، تالب محه‌ممه‌دی، تۆفیق تۆفیقپوور و محه‌ممه‌د ساڵح‌پوور له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منه‌یتییه‌كانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه. ئه‌و كه‌سانه ئه‌ندامانی شورای ئاوایی و دێهیارین كه له نامه‌یه‌كدا داوایان له فه‌رمانداری بانه، دادسه‌رای نیزامیی سه‌قز، به‌خشداریی نمه‌شیری بانه و پارێزگای سنه كردوه و بكران و تاواتبارانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر بكرێن و لێپێچینه‌وه‌یان لێ بكرێ. به‌ڵام ئه‌وان له جیاتی ئه‌وه‌ی كه به‌دواداچوون بۆ سكالای ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن چونكه به شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانی هه‌نگی سنووری ده‌گرێته‌وه به توندی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
به‌هۆی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه چه‌ندین هێكتار له له‌وه‌ڕگه و پاوانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه فه‌وتاوه و كاتێك چالاكانی ژینگه‌پارێز ز خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه چوون له‌گه‌ڵ ڕێگریكردنی هێزه سنوورییه‌كان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن ته‌قه‌یان كرد.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژی ڕابردوو ئاگر له جه‌سته‌ی چیای مانیشت له پارێزگای ئیلام به‌ربوو و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به‌خێرایی له شوێنی ئاگره‌كه ئاماده‌بوون و خه‌ریكی كوژاندنه‌وه بوون و هاوكات ته‌له‌فوون بۆ ئاگركوژێنه‌وه ده‌كه‌ن به‌ڵام هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ئاماده نه‌بوون بێن ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
شیاوی باسە چەندین ساڵە بەتایبەتی لە دەسپێکی وەرزی گەرما بە شێوەیەکی گوماناویی دارستان و جەنگەڵەکانی زاگرۆس ئاگری تێبەردەدرێ و هەمووساڵ خەسار وزیانێکی بەرفراوان لە ژینگە و سروشتی پارێزگاکانی کوردستان دەدرێ و لە پێوەندی لەگگەڵ پێش‌گرتن و پاراستنی ژینگە ، ژینگەپارێزانی خەمخۆر بە شێوە خۆڕسک، بە بێ پشتیوانیی ناوەندەکانی پێوەندی‌دار، هەموو کات فریای ژینگەو سروشتی کوردستان دەکەن.
خاڵی گرینگ ئەوەیە ئەگەر زنجیرەی ئاگرکەوتنەکان لە بێشەڵان و دارستانەکانی کوردستان دەستی کاسانێکی ڕاسپێرداراوی ناوەندە ئەمنیەکانیشی تێیدا نەبێ، کەمتەرخەمیی بەرپرسان و دامودەزگا پێوەندی دارەکان بە پرسی ژینگە باس لە ئەنقەست وخەمساردی دەوڵەت دەکا.