نوێنه‌رێكی پارلمانی عێراق ڕایگه‌یاند كه هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق زیاتر له 7 هه‌زار كه‌سیان له زیندانه‌كانی خۆیاندا ڕاگرتووه.
به‌در ئه‌لفحل، نوێنه‌ری پارێزگای سه‌لاحه‌دین له پارلمانی عێراق ڕایگه‌یاند كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێ زیاتر له ٧هه‌زار عێراقیان له زیندانه‌كانی خۆیاندا ڕاگرتوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، ٤٠٠ كه‌س له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه جیاجیاكانی عێراق ده‌سبه‌سه‌ركراون و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر له ٧ هه‌زار كه‌سیان له خه‌ڵكی عێراق له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ڕفاندوه و له زیندانه‌كانه ناقانوونیه‌كانیان خزاندون.
ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد كه ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش میلیشیا چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانیی ئێران به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تاوانبار كرد و ڕایگه‌یاند كه ساڵی ڕابردوو له كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری فه‌لوجه‌ی عێراق ئه‌و هێزه توندئاژۆیه زیاتر له 650 هاووڵاتییی عێراقییان ڕفاند و بۆ شوێنی ناڕوونیان گواستنه‌وه.
شایانی باسه كه ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له بانگه‌وازێكدا له ژێر ناوی”ئه‌وان له كوێین” بڵاویكرده‌وه “كه ده‌بێ شوێنی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكرێ و به خێرایی ئازاد بكرێن و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه له بارودۆخێكی خراپ‌دا بژین و زۆریش نیگه‌رانن.”