كۆماری ئیسلامیی ئێران له پشتیوانیكردنی هێزه تیرۆریستییه‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رده‌وامه.
جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئا‌مریكا له دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ده‌ستی له پشتیوانیكردن له تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵنه‌گرتووه و به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئا‌مریكا له ناوچه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه له ناوچه و ته‌نانه‌ت تا ڕۆژاوای ئافریقاش خۆی وه‌ك زلهێزی ئه‌و ناوچه‌یه بسه‌پێنێ. ئه‌و وڵاته هه‌ر ئێستا له زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌دا بوونی هه‌یه و به تایبه‌ت له وڵاتانی سووریه و عێراق ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرێ و پشتیوانی له تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كا و له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ره‌نگاریی ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌بێته‌وه.