١٥١ نوێنه‌ری مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له نامه‌یه‌كدا داوایان له حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران كرد كه به‌ڵگه‌ی ٢٠٣٠ یۆنیسكۆ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
محه‌ممه‌دحوسێن فه‌رهه‌نگی، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌جلیسی ئێران ڕۆژی دووشەممە وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه گوتی، ئه‌و نوێنه‌رانه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه به‌ڵگه‌ی ٢٠٣٠ی یۆنیكسۆ به‌هۆی په‌سندنه‌كران له مه‌جلیس هیچ ئێعتبارێكی نییه.
هه‌روه‌ها له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه كه ئه‌و سه‌نه‌ده به‌پێی قسه‌كانی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌ربه‌خۆیی فه‌رهه‌نگیی كۆماری ئیسلامی پێشێل ده‌كا و ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به شێوه‌ی ڕه‌سمی هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه.
له سه‌نه‌دی ٢٠٣٠ یۆنیسكۆ باس له دابینكردنی كه‌شوهه‌وای له‌بار بۆ خوێندن به بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌زیی لاوان و منداڵان ده‌كا كه زیاتر له ١٩٢ وڵاتی جیهان ئیمزایان كردوه. ئه‌و به‌ڵگه‌یه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكانی جیهان یه‌كسانه و بواری خوێندن بۆ هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌ك له‌بار ده‌كا.
له مانگی خه‌رمانی ساڵی پێشوو به‌پێی په‌سندكراوی هه‌یئه‌تی وه‌زیرانی “كارگرووپی میللی فێركردن ٢٠٣٠” بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌نده‌ی یۆنیسكۆ پێكهات.
بەڵگەی ٢٠٣٠ یونسکۆ کە لە سپتامبری ٢٠١٥ هاتووتە ئاراوە ١٧ ئامانجی سەرەکیی و ١٦٩٩ ئامانجی لاوەکی هەیە کە ئیرانیش یەکێک لە وڵاتانی واژۆکاری ئەو بەڵگەنامەیەیە.
موجتەبا میردامادی وتاربێژی رۆژی هەێنی شاری ئیسفەهان بە توندی لەو بەڵگەنامە واژۆکراوە رەخنەی گرت وگوتی: بە پێی ئەو سەنەدە ئیمزا کراوە نابێ لە قوتابخانەکان باسی جیهاد و شەهادەت و ئینقلاب بکرێ ئەمەش یانی بەتاڵبوون لە بەهاکانی ئینقلاب.
لەوپێوەندیەشدا رێبەری نیزام وەدەنگ هاتوە کە بۆ ئەو بەڵگەنامەیە بە نهێنی واژۆ کراوە.
هەروەها عەلەمولهودا نوێنەری خامنەیی لە شاری مەشهەد بەرانبەر بە بەڵگەنامەی ٢٠٣٠ هەڵوێستی گرت و ناوەڕۆکی ئەو پەسەند کراوەی بەدژی بەرژوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له قه‌ڵه‌م دا و، ڕایگەیاند کە جێبەجێ کردنی خاڵە دەسنیشان کراوەکانی ئەو بەڵگەنامەیە مەترسییە بۆ سەر رێبازی ئینقلاب و، نابێ ڕیگە بدرێ کە نەوەی نوێی بە شێوەی رۆژئاوایی پەروەردە بکرێن.
به‌ڵام پاش ڕه‌خنه‌ی توندی خامنه‌یی له وتاری‌ێكدا له به‌ره‌به‌ری ١٢مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری ڕاگیرا.
به‌پێی هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی فارس، كۆبوونه‌وه‌ی شورای بالای شۆڕشی فه‌رهه‌نگی بۆ تاوتوێكردنی سه‌نده‌ی ٢٠٣٠ی یۆنیسكۆ ڕۆژی ڕابردوو به به‌شداریی حه‌سه‌ن ڕۆحانی به‌ڕێوه‌چوو و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌نگ به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نه‌ده درا و ڕۆحانی له هه‌مبه‌ر پڕۆژه‌ی ٢٠٣٠ پاشه‌كشه‌ی كرد و به‌رشه‌سمی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.