ڕێكس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نا بۆ تاوتوێكردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا گوتی، پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی كۆنگره‌ی ئا‌مریكا بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێی، به‌هۆی پشتیوانییه‌كانی ئێران له تیرۆریزمی جیهان و به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و هه‌روه‌ها پێشێلكردنی مافی مرۆڤ دژی ئێران كرد.
ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پشتیوانی له بوودجه‌ی داواكراو بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا بۆ ساڵی داهاتوو كرد.
له به‌شێكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیلێرسۆن له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا گه‌مارۆی نوێی دژی ئێران به باشی ده‌زانی گوتی، ئێمه ده‌بێ له به‌رابه‌ر ئێران‌دا بوه‌ستین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاته خه‌ریكه له ناوچه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران گوتی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بڕیاری سهركۆمار ئێستا له حاڵی پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی خۆی له هه‌مبه‌ر ئێران دایه.