٣به‌ندكراوی كورد كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركراون تا ئێستا چاره‌نووسیان ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان پاش مانگێك له ده‌سبه‌سه‌ركرانی فارووق شاروێرانی كوڕی ئه‌حمه‌د كه تۆمه‌تی سیاسی و پێوه‌ندی هه‌بوون به حیزبه كوردییه‌كانه‌وه‌ی وه‌پاڵ دراوه له شاری شنۆ تێپه‌ڕیوه، بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو هێشتا شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی نازانن. ئه‌میر په‌یغامی و تاهیر خورشیدیش هه‌روه‌ها چاره‌نووسیان ناڕوونه.
ڕۆژی ٢١ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی سه‌ربه تیتلاعات له شاری شنۆ كه‌سێك به ناوی فاڕووق شاروێرانی بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ مۆڵه‌تێكی قانوونی‌یان پێ‌بوو بێ ماڵه‌كه‌ی ده‌پشكنن و ناوبراویش ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن و بۆ شوێنێكی ناڕوونی ده‌گوازنه‌وه. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٠ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری شنۆ سه‌ربازێك به ناوی تاهیر خورشیدی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی سه‌یداوای ئه‌و شاره به تۆمه‌تی سیخوڕ و له‌قاودانی نهێنییه‌كانی سپای پاسداران ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ ناوبراو پێشتر له به‌شی كۆمپیوتێری حیفاوه‌تی ئیتلاعاتی سپا له شاری شنۆ سه‌رباز بووه.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌ركراوانی چالاكانی كورد ڕۆژی 8ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له شاری شنۆ كه‌سێك به ناوی ئه‌میر په‌یغامی له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره ده‌گوازرێته‌وه و سه‌ره‌ڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی پاسپۆرته‌كه‌شی لێده‌ستێننه‌وه. بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو پاش چه‌ندین جار سه‌ردانی شوێنه ئه‌منیه‌تییه تا ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌میر پێڕانه‌گه‌یاندون. تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵی چاره‌نووسی ناڕوونه.