شوێنی پێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ربه‌لا ئاشكرابوو كه ٥ئێرانی له‌و شوێنه به ته‌قینه‌وه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕأپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بیه، ڕۆژی ڕابردوو له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی شوێنی وه‌ستانی باسه‌كان له شاری كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی ١٩ی ئه‌و مانگه له گه‌ڕه‌كی ئه‌لعباسیه، ٥ ئێرنی به ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌وه له‌و شوێنه ده‌سبه‌سه‌ركران.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و٥ ده‌سبه‌سه‌ركراوه بۆ ئیداره‌ی زانیاریی كه‌ربه‌لا به‌ڕێ كراون تا به وردی لێپێچینه‌وه‌یان لێ بكرێ. پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌و ٥ كه‌س هێزه‌كانی سپای بدری سه‌ربه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیداره‌ی زانیاریی شاری كه‌ربه‌لایان گه‌مارۆ دا و خوازیاری ئازادكردنی ئه‌و كه‌وسانه بوون.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی زانیاریی كه‌ربه‌لا پێداگریی كرده‌وه كه ئه‌و ٥ ده‌سبه‌سه‌ركراوه ده‌بێ بۆ دامه‌زراوه پێوه‌ندیداره‌كان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن كه كاردانه‌وه‌ی توندی هێزه‌كانی سه‌ربه سپای پاسدارانی لێكه‌وته‌وه به چه‌كه‌وه هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ئه‌و شوێنه ئه‌منیه‌تییه و ٥ ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كه و سه‌رۆكی ئیداره‌ی زانیاری‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و پاش چه‌ند كاتژمێرێك ئازادیان كرد.
به‌شێك له ڕاڤه‌كارانی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه بۆ شوێنه‌ونكێ و شێواندنی ڕای گشتی ته‌قینه‌وه‌كانی تارانیان زه‌ق كرده‌وه و به‌ڵێ ئێمه‌ش قوربانیی تیرۆریزمین و له ناوه‌ندی ئێران ته‌قینه‌وه و هێرشی تیرۆریستیمكان كراوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌وانه هه‌موو پرسیارگه‌لێكن كه تا ئێستا بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه و ده‌بێ چاوه‌رشوانی شانۆگه‌ری و پلانه‌كانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بین.