وته‌بێژی گرووپی حكومه‌تی ئیسلامیی داعش له په‌یامێكی ده‌نگیدا ڕایگه‌یاند كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ته‌قینه‌وه له وڵاتانی ئا‌مریكا، ئورووپا، ئێران، ڕووسیه، ئۆسترالیا، عێراق، سووریه و فلیپین ده‌كا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، په‌یامی ده‌نگیی ئه‌بی حه‌سه‌ن موهاجر، وته‌بێژی ڕه‌سمیی گرووپی حكومه‌تی داعش ڕۆژی دووشه‌ممه له كاناڵی تێلگرام بڵاوكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ئێستا خه‌ریكی تاوتوێكردنی ده‌نگی ناوبراون به‌لام شیمانه ئه‌وه ده‌كرێ كه ده‌نگی ناوبراو بێ چونكه زۆر ده‌نگی وته‌بێژی داعش نزیكه.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی ئا‌مریكا و ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كردوه كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندی ته‌قینه‌وه ده‌كرێ.
گرووپی حكومه‌تی ئیسلامیی داعش به‌رپرسایه‌تیی هێرشی ڕابردووی ئێرانی وه‌ئه‌ستۆ گرت و هه‌ڕه‌شه‌شی كرد كه چاوه‌ڕوانی هێرشی مه‌ترسیدارتر بن. هه‌روه‌ها له‌و په‌یامه‌دا داوای له ئه‌ندامان و لایه‌نگرنی خۆی كرد كه له‌و وڵاتانه عه‌مه‌لیاتی نوێ ده‌ست پێبكه‌ن.
له درێژه‌ی ئه‌و په‌یامه‌دا به شه‌ڕكه‌ره‌كانی خۆی له شاری موسڵ، رشه‌قه و ته‌له‌عفه‌ر هه‌ڵكوتووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه داعش خه‌ریكی به یه‌كجاری شاره‌كانی موسڵ و ڕه‌قه له‌ده‌ست بدا.