ئیسراییل به كڕینی ٥٠ فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئێف ٣٥، له ناوچه‌دا به‌هێزترین هێزی ئاسمانیی ده‌بێ.
ده‌وڵه‌تی ئیسراییل به بێده‌نگی گرێبه‌ستی كڕینی ١٧ فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری پێشكه‌وتووی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا ئیمزا كرد و بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م گرێبه‌سته بۆ ئا‌مریكا گه‌ڕێنداریه‌وه. به‌و شێوه‌یه ئیسراییل به 50 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری پێشكه‌وتووه به‌هێزترین هێزی ئاسمانی له ڕۆژهه‌ڵاتی نیوه‌ڕاست دایه.
به‌رنامه‌ی كڕینی ئه‌و فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره نوێیانه كه به ڕاداریش نابیندرێن، به‌هۆی به‌رزبوونی نرخه‌كانیان له نێو ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ڵای لێكه‌وته‌وه. یه‌كه‌م به‌ش ئه‌و فڕۆكانه به بڕی ١٤٠میلیۆن دۆلار بۆ هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك به ١٢٠ میلیۆن دۆلار به‌و وڵاته ده‌فرۆشترێ.
پێشنیاری كڕینی ئێف 35 هه‌تا چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش ته‌نیا ٣٣ فڕۆكه بوو، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك و هاتنه‌سه‌ر كاری دۆناڵد ترامپ، ئیسراییل كڕینی ١٧ فڕۆكه‌ی دیكه‌ی له ئا‌مریكا داوا كرد كه گرێبه‌یته‌كه‌ی له‌م ڕوژانه‌دا كۆتایی پێدێ.
كارناسانی بواری ئیزامی ده‌ڵێن، وڵاتی ئیسراییل بۆ هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك ٤ بۆ ٥ فڕۆكه‌وانی ته‌یار كردوه كه بتوانێ شه‌و و ڕۆژ له حاڵه‌تی ئاماده باشیدابن.
دۆناڵد ترامپ له دوایین چاوپێكه‌وتندا له ئیسراییل گوتی، خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه ئه‌و فڕۆكه به‌نرخانه له خزمه‌ت هێزی ئاسمانی و وڵاتی ئیسراییل دایه.