جاک سالیڤان یەکێک لە سیاسەتمەدارانی نائاشکرای ئامریکا کە سەربە دیموکراتەکانە، دەڵێ، مەترسیی تێکهەڵچوونی ئەمریکا و ئێران لە کەنداو نزیکە.
جاک سالیڤان راوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی جۆ بایدنی جێگری باراک ئۆباما و راوێژکاری هیلاری کلینتۆن بووە.
هەروەها سالیڤان دەڵێ، مەترسی شەڕ لە نێوان ئامریکا و ئێران لە هەڕەشەکانی ئامریکا بۆسەر کۆریای باکوور جدیترە.
راوێژکاری پێشووی هیلاری کلینتۆن هەروەها دەڵێ، ئەگەر ئەم شەڕە روو بدا لە بەرژەوەندیی ئامریکادا نییە. ناوبراو پێی وایە تێکهەڵچوون لەگەڵ ئێران بە سوودی ئامریکا نابێ و یارمەتیی سەقامگیریی کەنداویش ناکا.